سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لەلایەن سەرۆکی فەرەنسا پێگەیشت

(0) / / عراق / زایەڵە فەڕەنسا پاریس


Nov 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

 زایەڵە - محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا وەرگرت بۆ سەردانی پاریس.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیاندراوێكدا ڕایگەیاندووە: " سودانی پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، نێردەی تایبەتی سەرۆکی فەرەنسا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و شاندی یاوەری کرد".
 ئاماژەی بەوەش کرد، "شاندەکە پەیامێکی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسایان بۆ سەرۆکوەزیران گواستەوە، کە بریتی بوو لە جەختکردنەوە لەسەر گرنگی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی هاوکاری و هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات. هاوکات بانگهێشتنامەیەکیشی لەخۆگرتبوو بۆ سەردانی فەرەنسا، سودانی بەڵێنیدا لە زووترین دەرفەتدا بەدیبهێنێت”.
هەروەها ئەوەیش هاتووە: لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەسەر پێویستی درێژەدان بە هاوکاریی هاوبەش کردەوە بە پێی ئەو ڕێککەوتن و یاداشتانەی لێکتێگەیشتن کە لە نێوان هەردوو وڵات واژۆ کراون.
 سودانی جەختی لەوە کردووەتەوە،“گرنگی هاوکاری لەگەڵ لایەنی فەرەنسی لە یارمەتیدانی وەرگرتنەوەی پارەی دزراوی عێراق، و بەشداریکردن لە پەرەپێدانی تواناکانی لێکۆڵەران لە دەستەی دەستپاکی، هەروەها هاوکاریکردن لە بواری پشتیوانیکردن لەکەرتی تەندروستی لە عێراق”.
  لای خۆیەوە دۆرێل بەشداریکردنی فەرەنسای لە (لوتکەی بەغدا) کە لە کۆتایی ئەمساڵدا لە ئوردن بەڕێوەدەچێت پشتڕاستکردەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بەنیازە بەم نزیکانە سەردانی عێراق بکات.