پێشبینى کەشناسی هەرێمی کوردستان لەبارەى بەردەوامى باران بارین
(0) /
زایەڵە - کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینى بەردەوامى باران بارین و بارانى بەلێزمە دەکات و دەڵێت زۆرترین رێژەی بارانی تۆمارکراو لەشاری دووزخورماتوو بووە.
بەپێی راگەیەنراوێکى کەشناسی هەرێمی کوردستان (16-11-2022)، ئەمشەو ناجێگری کەش بەردەوامی دەبێ ئەگەری دابارین لەزۆربەی ناوچەکان هەیە بە جۆرێک لەناوچە شاخاوویەکان بەشێوەی نمە باران و لەناوچەکانی باشووري هەرێم پارێزگای سلێمانی و گەرمیان کاریگەری زیاتر دەبێ کە هەندێ جار بە شێوەی لێزمە باران دەبێ، پێشبینی دەکری لەکاتەکانی زووی بەیانیدا لەم ناوچانە کاریگەری چر ببێتەوە.
دەشڵێت، زۆرترین رێژەی بارانی تۆمارکراو لەشاری دووزخورماتوو بووە کە 21.7 ملم باریوە لە ماوەی 12کاتژمێر:
بری بارانی ١٢ کاتژمێری رابردووی بەردەست ئەمرۆ چوارشەممە بە/ ملم
ئاکری 2
بامەرنی 2.4
بازیان 6.6
دەربەند 5.4
دوکان 0.6
هەولێر 2.1
پیرمام 4.7
حاج ئۆمەران 1.8
هەلەبجە 3.8
هەڵشۆ 0.4
کەلار 0.8
کانی ماسی 1.2
خەبات 1.2
شەمامک 0.7
مانگێش 2.8
مەیدان 4
سۆران 11.4
خانقین 2.8
دهۆک 1.8
زاخۆ 1.4
سلێمانی .10.3
جەمجەمال 4.2
کەرکوک 0.3
دووز 20.7
بەشی پێشبینی
16-11-2022
تێبينيێك بنێرە: