بە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی، شەقامێکی هەڵەبجە کرا بە ناوی "ئاسۆ حاجی محمد بامۆکی"
(0) /
بە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی، شەقامێکی هەڵەبجە کرا بە ناوی "ئاسۆ حاجی محمد بامۆکی".
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی، سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە بڕیاریدا، ئەو شەقامەی لەپەیکەری "مەولەوی" شاعیرەوە دەستپێدەکات تا نەخۆشخانەی فریاکەوتن بەناوی ئاسۆ حاجی محمد بامۆکیەوە بکات.
ئەوەش زانراوە ، لەسەر داوای هاوڵاتیان و فەرمانبەران و سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە، ئەنجومەنی شارەوانی بڕیاریدا شەقامی پەیکەری "مەولەوی" شاعیر تا نەخۆشخانەی فریاکەوتنی خێرا ناوبنێت بە شەقامی" ئاسۆ حاجی محمد بامۆکی .
ئەمە و جێبەجێکردنی ئەم داوایەی هاوڵاتیان لە کاتێکدایە کە ئاسۆی حاجی محمد بامۆکی یەکێکە لەوەبەرهێنەرەکانی کوردستان و شاری هەڵەبجە و لەساڵی ١٩٩٢ تا ئێستا لەسەرجەم بوارەکاندا خزمەتی بەرچاوی شاری هەڵەبجەی کردووە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: