لە رووداوێکی هاتووچۆدا شەش کەس برینداربوون
(0) /
زایەڵە - هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ (هەینی) بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلیکی جۆری ئسوزیو isuzu لە سەر ڕێگای کەلار - دەربەندیخان شەش کەس برینداربوون.
ئۆتۆمبێلەکە بەئاراستەی قەزای دەربەندیخان ڕۆیشتووە، لەنزیک ئاوەخێری کۆنترۆڵی لەدەست داوە و وەرگەڕاوە بەهۆیەوە شۆفێرە کەو پێنج لە سەرنشینەکانی برینداربوون و گواسترانەوەبۆ نەخۆشخانە، تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێکردوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: