گرووپی شاخەوانی کێوەڕەش و ئەنجامدانی گەشتێکی دیکە بۆ گۆمی بێکۆدیان
(0) /
زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی کێوەڕەش گەشتێکیان ئەنجامداوە بۆ گۆمی بێکۆدیان بەڕێبەری شاخەوانی بە توانا Hemn Zrar و بە سەرپەرشتی مامۆستا Mustafa Zahir .
بەسەرکەوتن لە پڕژەوە دەستیان بە ڕێ ڕۆیشتن کرد بەرەو گۆمی بێکۆدیان ، هەرچەندە ڕێگاکەی هەوراز و تاقەت پڕوکێن بوو سوپاس بۆ خودا توانییان سەرکەوتووانە بگەنە ئەو شوێنەی کە دەست نیشان کرابوو بۆ هەڵدانی کەمپ ، دوای هەڵدانی کەمپ و شەومانەوەمان و پشودانێکی باش ،بۆ ڕۆژی دواتر بەرەو گۆم بەڕێکەوتن ، دوای گەیشتنیان و چرکاندنی چەند وێنەیەک ، بەڕێگای کانیە ڕەش گەڕانەوە خاڵی دەست پێکی گەشتەکەیان ، زۆر سوپاسی ئەندامانی بەشدار بوو دەکەین کە هەموویان پابەندی ڕێنماییەکانی گەشتەکە بوون ، هاوکاریەکی برایانە لە نێوانیاندا بەدی دەکرا کە شایەنی ڕێز و خۆشەویستیە چونکە ڕێگای سەرکەوتنیان کەمێک سەختی تێدا بەدی دەکرا .
ئەوەی جێگای ئاماژەیە کاک هێدی سەرپەرشتیاری گروپی شاخەوانی ڕانیەش هاوگەشتیان بوو.
(ڕاگەیاندنی گروپی شاخەوانی کێوەڕەش )
تێبينيێك بنێرە: