کۆمپانی و شەریگە شاخەوانییەکان ڕووبەڕووی یاسای نوێ دەوڵەتی نێپال دەبنەوە
(0) /
زایەڵە ـــ پاش چەندین ساڵ ڕخنەگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕین لە لایەن خەڵکەوە بە تایبەت گۆماڵگای وەرزشی و شاخەوانی سەبارەت بە دۆخی شاخەوانەکان و هەروەها بڵاو بوونەوەی وێنە و فیلمی دڵتەزێن لەسەر شاخە ئاست بەرزەکان بەتایبەت شاخی ئەڤەرێست کە دژ بە یاسای مرۆڤایەتی و ئەخلاقییە، ئەوا لە ئەنجامدا دەوڵەتی نێپال بڕیاری نوێ دەرکردووە.
بە پێی یاسای نوێ دەوڵەتی نێپال، چی کۆمپانی وشەریگە هەیە دەبێ قەرار بەن کەوا ئەگەر بێتو هەر شاخەوان یان گەشتیارێک بە هەر هۆیەک دەنێو ئەو کۆمپانی و شەریگەیەدا گیانی لەدەستدا، ئەوا دەبێ ئەوان تەرمی گیان لەدەستداو، بگوازنەوە بۆ دەرەوەی شاخەکان و ڕادەستی دەوڵەتی نێپالی بکەن.
ئامادەکردن: کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: