گرووپێک لە شاخەونانی کرماشان بۆ سەرکەوتن بەسەر بەرزترین لووتکەی ئاڵپ دەڕۆنە فەڕەنسە
(0) /
زایەڵە ـــ ژمارەیێک لە هیمالیاپێوەکانی ئێرانی و خەڵکی پارێزگای کرماشان دەیانهەوێت سەرکەفن بەسەر بەرزترین لووتکەی زنجیرە شاخەکانی ئاڵپدا و هەر بەو مەبەستەش دڕۆن بۆ وڵاتی فەڕنسە.
ئارەشی نەزەری یەکێک لە ئەندامانی تیپی شاخەوانی پارێزگای کرماشان دەڵێت: شاخی مون بلان وەکوو بەرزترین لووتکەی زنجیرە شاخەکانی ئاڵپ دێتە ئەژمار کە بەرزایی لە ئاستی دەریاوە دەگاتە 4811 مەتر و لە نێوان سنوورە هاوبەشەکانی وڵاتی فەڕنسە و ئیتالیدا بوونی هەیە.
ناوبراو دەڵێت: شاخی مون بلان یەکێک لە فەنیترین و پڕمەترسیترین شاخەکانی دونیایە لە بواری سەخت و سەهۆڵ بوونی ڕێگاکانیەوە و سەرکەفتن بەسەریدا بە بێ کەل و پەلی پێویست و پسپۆڕانە ئیمکانی نییە.
ناوبراو وتیشی: تیپێکی پێنج کەسی لە هیمالیاپێوەکانی پارێزگای کرماشان پلانی سەرکەفتن بەسەر ئەو لووتکەیانەدا هەیە و بڕیارە ئەو کارە بە سەرپەرشتی شاخەوانی بەناوبانگ ڕەزای شهلایی کە بەسەر زۆربەی لە شاخە ئاست بەرز و هەشت هەزار مەترییەکانی جیهاندا سەرکەوتووە و وەکوو هیمالیاپێوی بەناوبانگی ئێرانی دەناسرێت، ئەنجام بدەن.
ناوبراو وتیشی: مەسعوودی ئەکبەری، فەرهادی لارتی و ڕەزای ڕەحمەتیان وەکوو ئەندامانی دیکەی ئەو تیپە فەنییە دێنە ئەژمار کەوا مەبستیان سەرکەفتنە بەسەر لووتکەی مون بلاندا.
ئارەشی نەزەری وتیشی: سێهەمی مانگی گەلاوێژ(25ی مانگی جوولایی) لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی ئیمام خومەینی(رە)، شاری تاران بە مەبەستی گەیشتن بە شاری پاریس بەجێ دێڵین.
ناوبراو دەڵێت: پاش چەندین ڕۆژ مانەوە و حەوانەدان لەشاری پاریسدا دەڕۆین بۆ شاری شارمۆنی کە ڕێک لەژێر لووتکەی شاخی ئاڵپدا بوونی هەیە و پاش گەیشتن بەو شارە و چەن ڕۆژ مانەوە لەوێدا کار و بەرنامەی سەرکەفتن بەسەر لووتکەی مەبەستدا دەست پێدەکەین.
ئەو شاخەوانە کرمانشانیە وتیشی: ماوەی سەرکەفتن بەسەر ئەو لووتکەیەدا نزیکەی 3 ڕۆژ دەخاینێت و پاشان بە هۆمێدی خوای گەورەو و سڵامەتی هەموو ئەندامان، دەگەڕینەوە بۆ پارێزگای کرمانشان.
ئامادەکردن: کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: