تێنیسۆری ژمارە 51ی جیهان بایکۆت کرا

(0) / / ورزش / زایەڵە تێنیس وەرزش


Jul 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ میشائیل ئیمر تێنیسۆری سوئێدی بە ماوەی 18 مانگ لە بەشداری پێشبڕکێیە نێونەتەوەییەکان بایکۆت کرا.
 
میشائیل ئیمر تێنیسۆری سوئێدی کە لە ڕەدەی 51ی ڕێنکینگی ATP جێگیر بووە لە توئیتێکدا هەواڵی لە بایکۆت کردنی بە ماوەی 18 مانگ داوە.
 
ساڵی ڕابردوو ئەو تێنیسۆرە بە هۆی لەدەستدانی سێ تاقیکردنەوە جگە لە تاقیکردنەوەی پێشبڕکێیەکان و لەیەک ساڵدا تاوانی پێشێلکردنی یاساکانی دژە دۆپینگی بەسەردا سپێنراوە.
 
پاش داخوازی دووبارە پێداچوونەوەی دۆسییەکەی دادگە بڕیاری داوە ئەو وەرزشوانە لە بەشداری پێشبڕکێێیە پیشەییەکان با ماوەی 18مانگ بایکۆت کات.
میشائیل لە سەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکەی تایبەت بە خۆی بێتاوانی خۆی ڕاگەیاند.
لە پێشبڕکێیەکانی گرەند ئسلمی ڤیمبلدۆن ئەوساڵ ناوبراو گەیشتە قۆناخی یەک شازدەیەمی دوایین و لەو قۆناخەدا یارییەکەی بەرانبەر بە ڕەقیبی خەڵکی کولومبیا دۆڕابوو.
 
ئامادەکردن: کەژاڵ حەمیدی