وتهبێژى هاتووچۆى ههولێر: تهنها له پێنج رۆژدا 16كهس به رووداوى هاتووچۆ گیانیان له دهستداوه
(0) /
زایەڵە - فازڵ حاجى، وتهبێژى هاتووچۆى ههولێر لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەناونیشانى"با ئەو ڕۆژ ژمێرهی مەرگە ڕابگرین" دەڵێت:دوێنێ لە شارەزوور سێ قوربانی بەهۆی پێکدادانی دوو ئوتومبێل، پێرێ دوو قوربانی لە دەشتی هەریر بەهۆی فڕینی ئوتومبێلێک، بەسرپێرێ دوو قوربانی بەهۆی وەرگەڕانی ئوتومبێل لە سۆران، چوار ڕۆژ بەر لەئێستا چوار قوربانی لە زاخۆ، پێنج ڕۆژ بەر لەئێستا دوو قوربانی لە شەقامی 120 مەتری شاری هەولێر، کە هۆکاری هاوبەش لە هەموو ڕوداوەکان (تیژڕەوی) بوو، باتۆش نەبیت بە یەکێک لەو ژمارانە، تکایە قاچت بۆ چەند سانتیمەترێک لەسەر پایدەری بەنزینەکەت بەرز بکەوە، با سبەینێمان بێ قوربانی بێت.
شایهنى باسه درەنگانى شەوی رابردووش لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک ناحیەی دارەتوو لە پارێزگاى هەولێر سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: