تۆمارکردنی ڕیکوردێکی جیهانی؛ سەرکەوتن بەسەر هەر 14 لووتکەی هەشت هەزار مەتری جیهان لە ماوەی 3 مانگدا
/
ورزش
/
زایەڵە
شاخەوان
کریستییەن هارتیلا
تێنجین شێرپا
ئیتاڵیا
زایەڵە ـــ کریستییەن هارتیلا لەگەڵ ڕێنوما نێپالییەکەی تێنجین شێرپا ڕیکۆردێکی نوێیان تۆمار کردووە، دوو ناوبراو توانیویانە لە ماوەی 92 ڕۆژدا بەسەر هەر 14 لووتکەی هەشت هەزار مەتری جیهاندا سەرکەفن.
تیپی پاڵپشتی ئەو دوو شاخەوانە ڕۆژی پێنجشەممە 27ی مانگی تەمموز ڕایگەیاندووە ئەو دوو شاخەوانە گەیشتنە لووتکەی K2 بە بەرزایی 8.611 مەتری وڵاتی پاکستان.
پێشتر ئەو ڕیکوردە لە لایەن نیرمال پوریجا شاخەوانی نێپالی ـــ بەریتانیایی تۆمارکرابوو کە لە ساڵەکانی 2019دا و لە ماوەی 2 مانگدا بەسەر هەموو ئەو 14 لووتکەیەدا سەرکەفتبوو.
تا وەک ئێستا 40 شاخەوانی ژن و پیاو توانیویانە بەسەر هەموو لووتکە 8 هەزار مەترییەکانی جیهاندا سەرکەفن.
ڕاینهولد مسنر، شاخەوانی بەناوبانگی ئیتاڵی وەکوو یەکەم شاخەوان لە ساڵەکانی 1986 سەرکەفت بەسەر هەر هەموو 14 لووتکەی بەرزی جیهاندا.
کریستییەن هارتیلا ساڵی ڕابردووش زۆری هەوڵ دابوو ئەو کارە بگەینێتە ئەنجام، بەڵام پاش سەرکەفتن بەسەر 12 لووتکەی هەشت هەزارمەتری، پلە و پایەدارەکانی وڵاتی چین بە هۆی تەشەنەسەندنەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا ئێزنی درێژەدانی چالاکیان بەو شاخەوانە نەدا و تۆمارکردن ڕیکوردەکەی کەوتە دواوەوە.
ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: