گرووپی دۆستانی هەڵبجە و گەشێکی دیکە بۆ سەر شاخەکانی کوردستان
/
ورزش
/
زایەڵە
شاخەوانی
کوردستان
هەڵەبجە
زایەڵە ـــ لە کەش و هەوایەکی برایانەو پڕ موحیبەتدا گروپی دۆستانی هەڵەبجە ڕۆژانی (۲۰۲۳/۲۹/۲۸/۲۷) دیسانەوە ڕوویان کردە شاخە سەرکەشەکانی کوردستان، وێستگەی ئەمجارەیان لووتکەی شاخی شاهۆ بوو لەبەرەبەیانیەکی سارد و دڵڕفێن و ئاو هەوای سازگاری کوردستاندا شاخەڕۆییەکەیان ئەنجامدا و توانییان کەمتر لە پنێج کاتژمێر بگەینە (لووتکەی حەوێ خانی) بەرزترین لوتکەی شاهۆ کە بەرزیەکەی (3390م) بوو لەئاستی ڕووی دەریاوە.
ئەوەی جێگای ئاماژە بۆ کردنە ئەوەیە گرووپی شاخەوانی هەڵەبجە زۆر سوپاس و دەست خۆشی ئاڕاستەی شاخڕەوی بەتوانای شاری پاوە کاک (بەهرۆزی وەڵەد بەگی) و هاوڕێکانییان کردووە، هەر لەسەرەتای گەشتەکەیانەوە، ناوبراو تەشریفی هێنا بۆ مەرزی شوشمێ و پێشوازییەکی گەرمی لێیان کرد و تا کۆتاهاتنی کارەکە بە جێیانی نەهێشت. هەروها پێویستە ئاماژەش بە کارماندانی سنووری تەوێڵە بکرێت و دەست خۆشی و سوپاسیان ئاڕاستە بکرێت لەبەر ئەوەی بە شێوەیەکی زۆر جوان بەڕێیان کردن لەکاتی ڕۆشتن و هاتنەوەدا لەماوەیەکی زۆر کەمدا بەجوانترین شێوە کارە یاساییەکانیان بۆ جێ بەجێ کردن.
تێبينيێك بنێرە: