زیاتر لە سەد ھەزار پەنجە ماسی خرایە ئاوی دەریاچەی دوکانەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە پەنجەماسی دوکان


Aug 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقایەتی دوکان ڕایگەیاند:  بەئامادەبوونی  سیروان سرحد قایمقامی قەزای دوکان و بەرێوەبەری بەنداوی دوکان و ژمارەیەک لە لێپرسراوی فەرمانگەکان و نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵ ١٢٠ هەزار پەنجە ماسی خرایە دەریاچەی دوکانەوە.

جێی باسە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان ھەستاوە بە دابین کردنی ئەم ژمارەیە لە پەنجە ماسی و وەک ھەنگاوێک بۆ زیاتر کردنی سامانی ماسی لە ئاوی دوکاندا .

لای خۆشییەوە قائیمقامی دوکان وێڕای دەست خۆشی لە بەڕێز وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەدا لە ھەڵی جدیدان بۆ نۆژەن کردنەوەی ھۆبەی پەنجە ماسی دوکان بەم کارەش دەتوانن ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو پەنجە ماسی بۆ دەریاچەی دوکان ئامادەبکەن و گرنگی زیاتر بە سامانی ماسی بدەن .

کامەران کەریم