ڕووداوێکی هاتووچۆ بریندارێکی لێ دەکەوێتەوە
(0) /
زایەڵە - لە سەر ڕێگای کەلار -کفری بەرامبەر ناحیەی ڕزگاری لە پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕ سکیلێکدا کەسێک بریندار بوو.
هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند: لە سەر ڕێگای کەلار - کفری بەرامبەر ناحیەی ڕزگاری ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ناڤارا ویستویەتی پێچکردنەوە ئەنجام بدا بەئاراستەی قەزای کفری بگەڕێتەوە، ئۆتۆمبێلکی جۆری نیسان پیکاب و ماتۆڕسکیلێک بەهەمان ئاراستە ڕۆیشتون و پێکیانداداوە پاشان بەهۆیەوە نیسان پیکابەکە، وەرگەڕاوە و شۆفێری ماتۆڕ سکیلەکەش برینداربوە.
تیمەکانی هاتووچۆی ناحیەی ڕزگاری ڕۆیشتونەتە سەر ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: