لەمساڵدا 89 کەس بە رووداوی هاتووچۆ لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە
(0) /
زایەڵە - رائید بەهمەن عەبدوڵڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، 583 رووداوی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە تۆمارکراون.
وتیشی: لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، 89 هاووڵاتی لە ئەنجامی رووداوەکانی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە دوو هەزار و 189 هاووڵاتی دیکەش بریندران.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەروارد بە ساڵی رابردوو، رووداوەکانی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیادیان کردووە و وتی، بەدرێژایی ساڵی رابردوو 593 رووداوی هاتووچۆ تۆمارکرابوون، بەڵام تەنها لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 583 رووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: