ماڵئاوایی "جان ئیسنر" لە جیهانی تێنیس
(0) /
زایەڵە ــ جان ئیسنر بە دۆڕان و فرمێسکەوە ماڵئاوایی لە جیهانی تێنیس دەکات.
جان ئیسنر تێنیسۆری ئەمریکایی ژمارە هەشتەمی جیهان پاش دۆڕاندن لە دوو خولی گرەند ئسلمی وڵاتەکەی ئەوا ماڵئاوایی لە جیهانی پیشەیی ئەو وەرزشە دەکات و لە کۆبوونەوەیەکی وەرزشیدا و پاش پێشبڕکێیەکان فرمێسکی زۆری ڕشتووە.
جان ئیسنر لە خولی دووهەمی گرەند ئسلمی ئەمریکای 2023 لە پێج بەشدا بەرانبەر بە هاوڵاتی خۆی مایکێل ئێمۆ شکستی خواردووە.
لە کۆتایی یارییەکەدا ئەو تێنیسۆرە بە دڵێکی پڕ لە هەست و چاوێکی پڕ لە گریان و فرمێسکەوە ڕایگەیاد کە شانازی دەکات بەو هەموو شتانەی لە کە خولی پیشەیی یاریکردنی خۆیدا بەدەستی هێناوە و پێم وابێ درووستترین بڕیارم دەرکردووە و تێنیس بەشێکی گەوە لە ژیانی من بوو، ماڵئاوایی سەختە بەڵام هاتۆتە پێش و دەبێ ئەنجامی بەم.
ئامادە کردن: کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: