لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە کەلار کەسێک گیانیلەدەستدا
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند: لە رێگای پشتێنەی کەلار لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەجۆری پێکدادان کەسێک گیانیلەدەستدا.
هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەکردووە: کە بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (مارسیدس ئەکترۆز بارهەڵگر) لەگەڵ (نیسان سەنترا) لە سەر رێگای پشتێنەی کەلار، شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سەنترا بەسەختی برینداربوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار گیانی لەدەستدا.
ئەوەشیان خستۆتەڕوو :کە ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری کەلارە و هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە و ناناسرێتەوە، شۆفێری بارهەڵگرەکەش بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ ڕاگیراوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: