كه‌شناسی: شەپۆلێکی بەفر و باران روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
(0) /
زایەڵە - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ نمەباران بەتایبەتی لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بەفر لەناوچە شاخاویەکانی ئەو سنورە، سبه‌ی هه‌ینیش شەپۆلێکی دیكه‌ی بەفر و باران رو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ نمەباران بەتایبەتی لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم (پارێزگای سلێمانی) لەگەڵ بەفر لەناوچە شاخاویەکانی ئەو سنورە لەکاتەکانی ئێوارە دابارین لاواز دەبێت ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: خێرایی با لەسەرخۆ و مام ناوەند ده‌بێت، ئاڕاستەی با گۆڕاو دەبێت و پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە پلە لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم کەمێک زیاتر نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی.
كه‌شناسی ده‌ڵێت: سبه‌ی هه‌ینی ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت، شەپۆلێکی دیكه‌ی بەفر و باران رو لە هەرێم دەکات کە سەرەتا دابارین لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و پارێزگای دهۆک دەگرێتەوە بەشێوەی نمەباران و بەفر لەناوچە شاخاویەکانی ئەم ناوچانە پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ سەرتاسەری هەرێم، کاریگەری ئەم شەپۆلە بۆ رۆژی شەممە بەردوامی دەبێت.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو: خێرایی با لەسەرخۆ- مام ناوەند ده‌بێت لەناوچەکانی باشوری رۆژئاوای هەرێم کەمێک چالاک دەبێت بۆ 30 کیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و ئاڕاستەی با باشوری خۆرهەڵات دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى
دهۆک: 8 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 7 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2پلەى سیلیزى
سۆران: 8 پلەى سیلیزى
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: