بارانی بەلێزمە و هەورەتریشە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بارانبارینی بەخوڕ و هەورەتریشقە هەرێم دەگرێتەوە.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان لە زۆربەى کاتەکان هەورى تەواو دەبێت، لەکاتەکانی دواینیوەڕۆ بارانبارین بە شێوەى پچڕپچڕ و هەندێک کات بە لێزمە دەبێت و هەورە تریشقەشى لەگەڵدا دەبێت لەسەرجەم ناوچەکانى هەرێم.
ئاشکراشیکرد، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران بەشێوەى پچڕ پچڕ لەکاتەکانی شەودا رێژەى دابارینەکە بۆ بارانی بە لێزمە دەگۆڕێت و هەورە تریشقەشى لەگەڵدا دەبێت.
تێبينيێك بنێرە: