شکاندنی ژمارەی پێوانەیی ڕۆشتن لەشاخ لە لایەن چوار ئەندامی چالاک لە سێ کۆڕی شاخەوانی
(0) /
زایەڵە ـــ چوار ئەندامی چالاکی شاخەوان لە سێ کۆڕی جیاوازی شاخەوانی چیای بەرزی سەفینیان بەیەک ڕۆژ بڕی
دەستەی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی هاوبەشی هەر 3 کوڕەکە: سەفین لە بـن هات، الحمدلله توانیمان تەواوی زنجیرە چیای سەفین بە ڕۆژێک تەی بکەین، کە یەکێکە لە درێژترین زنجیرەچیاکانی کوردستان...
دوێنێ هەینی بەرواری 2024/5/9 کە درێژەی 52 کیلۆمەترمان بڕی.
دەستەی ڕاگەیاندن ئاماژەی کە نزیکەی 76 هەزار هەنگاو ڕێپێوانیان ئەنجام داوە وکۆی گەشتەکە سەجەم 17 کاتژمێری خایاند.
بەچوار ئەندامی سێ گروپی جیاواز بەژداریمان کرد لە گەشتەکە کە بریتی بووین لە:
حاجی یوسف و حاجی خەسرەو لەشاخەوانی هەورێ
ئەندازیار نزار لەگروپی شاخەوانی زنار
ئارام سیاگوێزیی لە گروپی شاخەوانی دۆڵی بالیسان.
سوپاس بۆ خودا گەشتەکە دوای ماندووبوونێکی زۆر بەکۆتا هات.
بەهۆی هەبوونی مـین و نەمانی ڕێگا و نەمانی ڕوناکـی و نەمانی ئاو بۆ خواردنەوەو و دەستنوێژ و لەبەرچاوگرتنی سەلامەتی و ناچار بووین لەبانگی ئێوارەوە لەچیا بێینە بنارەکە و ناو ئاوەدانی تا کۆتایی ڕێگاکە بەدرێژایی چیاکە بەلێواری شەقام دا بڕۆین.
تێبينيێك بنێرە: