فازڵ نەبی: بڕیاری كۆتایی لەبارەی بە بانكیكردنی مووچە دەدرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە تەوتین هەژماری من فازڵ نەبی


May 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر بابەتی بە بانكیكردنی مووچە و داهاتی ناوخۆ چارەسەر نەكرێت ناردنی مووچەی مانگی پێنج گرفتی بۆ دروستدەبێت و دەشڵَێت، قسەم لەگەڵ بەڕێوەبەری بانكی تی بی ئای كردووە و رایگەیاندووە بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی بە بانكیكردنی مووچەوە جێبەجێدەكەن. 

د. فازڵ  نەبی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق  رایگەیاند، پرسی بە بانكیكردنی مووچە و داهاتی ناوخۆی هەرێم كێشەی لە نێوان هەرێم و بەغداد دروستكردووە و بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق بە بانكیكردننی مووچە لە بانكە حكومییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستانە.

ئاشكراشیكرد رۆژی سێشەممە لەگەڵ بەرێوەبەری بانكی تی بی ئای قسەیكردووە رایگەیاندووە، بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ بە بانكیكردنی مووچە جێبەجێدەكەن و هەروەها فەرمانی سەرۆك وەزیرانیان هەیە و جگەلەوەش مووچەی مانگی چوار كە دواكەوتووە بەهۆی دەستپێنەكردنی بە بانكیكردنی مووچە و داهاتی ناوخۆ بووە و ئەگەر ئەو دوو بابەتەچارەسەرنەكرێن بۆ مانگی پێنج كێشە بۆ ناردنی مووچە دروستدەبێت.

کامەران کەریم