دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی كورسی كۆتاكان بڕیار دەدات
(0) /
زایەڵە - رۆژنامەی (العربي الجدید)ڕایگەیاند،كەمینەكانی كوردستان (توركمان, مەسیحی ئاشوریەكان, كلدان, سریان, ئەرمەن) رۆژی دوو شەممەی رابردوو, سكاڵایەكیان پێشكەش بەدادگای فیدراڵی كردو, تیادا داوای گەڕانەوەی كورسییەكانی سیستمی كۆتایان كرد لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
محەمەد ئیلخانلی, سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی دەڵێت: ئاڕاستە سیاسەكان بەرەو ئەوە هەنگاودەنێن ئەو مافە بۆ پێكهاتەكان بگەڕێنرێتەوە, بەتایبەت دوای هەڵوێستەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان, كە راگەیاند بەبێ بەشداری پێكهاتەكان بەشداری هەڵبژاردن ناكات.
ئێوارەی رۆژی سێ شەممەی رابردووش, وەفدێك لە پێنج حزبی كلدانی ئاشوری سریانی, سەرۆكی دادگای فیدراڵیان بینیوەو, دۆسیەی گێڕانەوەی كورسیەكانیان لە پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ تاوتوێكردووە.
دوو پەرلەمانتاری عێراق ئاشكرایانكردووە, دۆسیەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە بەگوێرەی ئەو وادەیەی پێشتر دیاریكراو بوو مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت, بەرەو چارەسەری سیاسی دەڕوات.
كارەكان بەرەو دیاریكردنی وادەیەكی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن, بە بەشداری پارتی دیموكراتی كوردستان هەنگاودەنێت.
دادگای فیدراڵی رازیبووە بە تەماشاكردنی ئەو سكاڵایەی نوێنەرانی كەمینەكانی هەرێم لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی كۆتاكان پێشكەشیانكردووە, ئەوەش مانای وایە بڕیارێكی بەمنزیكانە لە بەرژەوەندییان, كۆتایی بەو قەیرانە دەهێنێت.
نێچیرڤان بارزانی سەركەوتوو بووە لە گەیاندنی دیدی حزبەكەی, لە بارەی بڕیاڕەكانی ئەم دواییەی دادگای فیدراڵی و بایكۆتكردنی حزبەكەی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن, لەدوای یەكەم دیداری لەوشێوەیەشی لەگەڵ سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق, دادگاكە لە بەیاننامەكدا رایگەیاند: لە دیدارەكەدا باسیان لە پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن كردووە, بەجۆرێك زامنی بەشداری هەمووان بكات و دادپەروەری بەدیبهێنێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: