سەرۆکی ئازەربایجان:  ئامادەین بۆ هەموو هاوکاریەک لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران

(0) / / ایران / زایەڵە کۆماری ئیسلامی ئازەربایجان ئێران ڕەئیسی ڕووداو


May 19, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکی ئازەربایجان نیگەرانی خۆی لە هەواڵی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران دەربڕی و ڕایگەیاند وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ هەموو هاوکاریەک لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.

شیاوی باسە، میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە ئەو کۆپتەرەی سەرۆک کۆماری ئێرانی لە سەفەرێک لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات دەگواستەوە، تووشی ڕووداو بووە.

 
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم و کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئێران رایانگەیاند، كە ئەو کۆپتەرەی كە سەرۆككۆماری ئێران دەگوازێتەوە لە ڕێگەی بەرەو ئازەرباینجانی ڕۆژهەڵات تووشی روداو بووە .