قوباد تاڵەبانی: هیچ بیانوو و پاساوێک نەماوە بۆ دواخستنی زیاتری وادەی هەڵبژاردن

(0) / / کردستان / زایەڵە قوباد تاڵەبانی کوردستان


Jun 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان بە سەرۆکایەتی کلاودیۆ کۆردۆن، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بۆ کاروباری سیاسی و هاریکاریی هەڵبژاردن و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و پرسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ کران.

کۆبوونەوەکە کە رۆژی سێ شەمە ( ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤) لە هەولێر بەڕێوەچوو، دوای ئەوە دێت کە ماوەی کارکردنی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق درێژکرایەوە و یەکێک لە بوارەکانی کارکردنشیان هاوکاریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستانە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد.

کامەران کەریم