هاووڵاتییان سکاڵا لەسەر بریکارەکانی خۆراک تۆمار دەکەن

(0) / / کردستان / زایەڵە سکاڵا خۆراک کوردستان


Jun 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراكی هەولێر :لەسەر سکاڵای هاووڵاتییان بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراكی هەولێر بەدواداچوونێکی مەیدانی بۆ بریکارەکانی خۆراک ئەنجامدا و جەختی لەوەشکردەوە، “هەر کەمتەرخەمیەک بەرامبەر هاووڵاتیان بنوێنن، سزادەدرێن.

لەژێر چاودێری و سەرپەرشتی سیامەند قادر نانەکەلی لیژنەکەمان لەسەر سکاڵای هاووڵاتییان بەدواداچوونێکی مەیدانیان کرد بۆ بریکارەکانی مەرکەز 205 ئارد و خۆراک، لەو کەموکوڕیانەیان کۆڵیەوە کە هاووڵاتییان ئاڕاستەیان کردبوون سەبارەت بەکەمتەرخەمی بریکارەکان لەچۆنیەتی شێوازی پاک هەڵگرتنی بەشە ئازووقەی هاووڵاتییان لە دوکانەکاندا، مامەڵەی پێویست لەگەڵ هاووڵاتییان لە کاتی سەردانیکردنیان بۆلای بریکارەکانی خۆراک.

لیژنەکە چەند ڕێنماییەکیان بەبریکارەکاندا سەبارەت بەشێوازی خزمەتکردنی هاووڵاتییان لەکاتی وەرگرتنی بەشە ئازووقەی مانگانەیان و هەڵگرتنی مەوادەکان بەشێوازێکی تەندروست، دانانی تابلۆی ناوی بریکار لەسەرەوەو بەردەم کۆگاکانیان.

کامەران کەریم