بڕیاری لێخۆشبوون بۆ قەرزێك دەركرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە قەرز لێخۆشبوون


Jun 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیاری لێخۆشبوون بۆسوودمەندانی قەرزی بچووك بەڕێژەی 20% دەركرا.

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بۆ خزمەتی سوودمەندانی سندووقی قەرزی بچووك، كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، بەڕێوەبەری سندووقی پشتیوانیی پڕۆژە بچووكەكانی راسپارد بە ئامادەكردنی راپۆرتێكی تێروتەسەل بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەكانی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران پێشكەشیبكات و گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای گەنگەشەكردنی بابەتی لێخۆشبوون لە سوودمەدانی قەرزی بچووك بڕیاری لێخۆشبوون بەڕێژەی (20%) لە كۆی گشتیی قەرزی نەگەڕاوە لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی پێدانی قەرزی بچووك دەركرا.

کامەران کەریم