نزیکەی ٤٠٠ ھەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ھەرێمیان کردووە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە جەژن گەشتیار


Jun 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ لە رۆژانی جەژنی قورباندا نزیکەی ٤٠٠ ھەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ھەرێمیان کردووە.

لە رۆژانی جەژنی قورباندا نزیکەی ٤٠٠ ھەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ھەرێمیان کردووە و رێژەکە بەراورد بە جەژنی رەمەزان بۆ نزیکەی دوو ھێندە بەرزبووەتەوە.

ئیبراھیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا  رایگەیاند، لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا، ٣٤٨ ھەزار و ٣٣١ گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانیان کردوە، ھەروەھا زیاتر لە ٢٥٠ ھەزار گەشتیاری ناوخۆیش سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانیان کردووە.

وتیشی، رێژەی ھاتنی گەشتیار بەراوورد بە جەژنی رەمەزانی رابردوو بە رێژەیەکی بەرچاو زیادیکردوە، کە لە جەژنی رەمەزاندا زیاتر لە ٢٠٣ ھەزار گەشتیار سەردانی ھەرێمیان کردبوو.

کامەران کەریم