ئایەتوڵڵا خامنەیی وێڕای دڵنیایی دان بە هاوڵاتیان؛ هیوادارم سەرۆکی بەڕێز و هاوەڵەکانی بگەڕێنەوە باوەشی میللەت

(0) / / ایران / زایەڵە ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕەئیسی ئێران


May 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیدارێکدا کە بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی ئیمام رەزا (ع) بەڕێوەچوو، سەبارەت بە رووداوەی فڕۆکەی سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، رووداوەکەی ئەم ئێوارەیە خەمهێنەرە و سەلامەتی بۆ سەرۆککۆمار و هاوەڵانی بەڕێزی دەخوازین.
 
رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دەشڵێت، هیوادارم سەرۆکی بەڕێز و هاوەڵەکانی بگەڕێنەوە باوەشی میللەت.
 
راشیگەیاند، پێویستە هەمووان نزای تەندروستییان بۆ بکەن و گوتیشی، با خەڵکی ئێران نیگەران نەبن، هیچ پەککەوتنێک لە کارەکانی وڵاتدا روونادات.