شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم رەئیسی و شاندی یاوەری ڕاگەیێندرا

(0) / / ایران / زایەڵە ڕەئیسی


May 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ میدیای فەرمی کۆماری ئیسلامی ئیران هەواڵی شەهیدبوونی سەرۆککۆماری وڵات و شاندی یاوەری ڕاگەیاند.
هاوکات موحسین مەنسووری، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆککۆمار شەهیدبوونی ئیبراهیم رەئیسی و شاندی یاوەری راگەیاند.

هەلیکۆپتەری سەرۆککۆماری ئێران رۆژی یەکشەممە کەوتەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینانی گیانیان لەدەستدا.
 
بەگوێرەی میدیای فەرمیی ئێران، هێلیکۆپتەرەکە ئەم کەسانەی تێدا بووە: سەرۆککۆمار، وەزیری دەرەوە، ئیمام جومعەی تەورێز، پارێزگاری تەورێز، سەرۆکی پاسەوانەکان و پاسەوانێکی سەرۆککۆمار، فڕۆکەوانەکە و دوو یاریدەدەری.