سەرەخۆشی مەسعود بارزانی لە ڕابەر و گەلی ئێران

(0) / / کردستان / زایەڵە مەسعود بارزانی پارتی ڕەئیسی


May 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە بۆنەی شەهیدبوونی سەرۆک کۆمار، وەزیری دەرەوە و چەندین بەرپرسی باڵای دیکەی کۆماری ئیسلامی ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە.
 مەسعود بارزانی لە پەیامێکی پرسەنامەدا ڕایگەیاندووە کە ” بە بیستنی هەواڵی گیان لە دەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمار و ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕووداوی دڵتەزێنی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەر زۆر خەمین بووم “.

ڕاشیگەیاندووە کە ” پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران و حکومەت و بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دەکەم. خودای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات “.