شاندێکی باڵای پارتی بەشداریان لە پرسەی ئایەتوڵڵا ئیبراهیم ڕەئیسی کرد

(0) / / کردستان / زایەڵە پارتی ئیبراهیم ڕەئیسی


May 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - فازڵ میرانی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە یاوەری ژمارەیەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندیی؛ سەردانی کونسوڵخانەی ئێرانی لە هەولێر کرد بە مەبەستی بەشداریی لە پرسەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری کۆچکردووی ئێران، شاندەکەی کە لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیان گیانیان لەدەستدا.
فازڵ میرانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران، وەزیری دەرەوە و هاوەڵانیان زیانێکی گەورە بە ئێران و ناوچەکەش دەگەیەنێت. بەوپێیەی ئێران ڕۆڵێکی گرنگی لەم دەڤەرە هەیە، بە تایبەت عێراق و هەرێمی کوردستانیش دراوسێیەکی مێژوویی و جیوگرافییی ئێرانن.
میرانی دەشڵێت، ئێران تایبەتمەندیی خۆی هەیە وەکو هەموو وڵاتانی دیکەی جیهان. هەم مەرجەعەتیان هەیە و هەم وڵاتێکی دامەزراوەییە". وتیشی، "هیوداراین ئەمە کۆتا کارەسات بێت بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران و دووبارە لە ڕێگەی کونسوڵەکەیان لە هەولێر، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی ئێران و خانەوادەی قوربانیان دەکەین.
کامەران کەریم