قوباد تاڵەبانی: کێشەی لیستی مووچەی هێزە ئەمنیەکان چارەسەرکرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە قوباد تاڵەبانی کوردستان مووچە


May 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیارنی هەرێم لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا ڕایگەیاند،لێکتێگەیشتنی زیاتر و ڕێککەوتنی زیاترمان هەیە .
 
لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم دەڵێت، ئەمساڵ هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت بۆ 10 ی 6 حازرم .
 
لەبارەی کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم وتی، ڕێککەوتنمان کردووە و کێشەی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان چارەسەر کرا.
 
وتیشی، داهاتی نانەوتی گەیشتینەتە ڕێککەوتنێک دەبێت ئەم داهاتە ڕادەرستبکرێت و هێج کێشەیەکیشمان نییە لە ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ عێراق.
 
کامەران کەریم