پەرلەمانتارێک: بەهای 100 دۆلار بە 130 هەزار دینار جێگیركراوە

(0) / / کردستان / زایەڵە دۆلار کوردستان د. نەرمین مەعروف


May 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو لە بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2024دا بە 70 دۆلار خەمڵێندراوە و بەهای 100 دۆلار بە 130 هەزار دینار هاوشێوەی پێشتر جێگیركراوە.
 
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  ئەمڕۆ دووەم كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە هەمواری یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2024 بەڕێوەچوو.
 
دەشڵێت، ئەم بودجەیە تەنها بریتییە لە چەند خشتەیەك كە بڕی داهات و خەرجییە خەمڵێندراوەكانی بۆ ساڵی 2024 تێدا خراوەتەڕوو، پشتبەست بە بڕگەی دووەمی ماددەی 77ی یاسای بودجەی سێ ساڵە كە پارساڵ پەسەندكرا بۆ هەرسێ ساڵەكانی (2023، 2024 و 2025)، لەبەر ئەوە هیچ دەقێكی نوێی تێدانییە و هیچ دەقێكش هەموارنەكراوەتەوە.
 
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی باسی لەوەش كرد، بە هەمان شێوەی پارساڵ بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراو بە سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و بە نرخی 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك خەمڵاندنی بۆ كراوە و یەك دۆلار بە هەزار و 300 دینار جێگیركراوە.
 
کامەران کەریم