وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

(0) / / عراق / زایەڵە کوردستان مووچە دارایی


May 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو لەسەر خشتەكانی بودجە میوانداریی وەزیری دارایی عێراق دەكەین.
 
عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو لەسەر خشتەكانی بودجە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق میوانداریی پەرلەمانی عێراق دەكرێت و گفتوگۆی جدی لەسەر خشتەكانی بودجە دەكرێت.
 
لە چەند رۆژی رابردوودا خشتەی بودجەی ساڵی 2024 لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە پەسەندكرا و رەوانەی پەرلەمان كرا بۆ دەنگدان لەسەری كە چاوەڕواندەكرێت بە پەسەندكردنی خشتەكە بەشێك لە كێشە داراییەكانی هەرێمی كوردستان چارەسەرببێت.
 
کامەران کەریم