ئەنجامی بەرایی لێکۆڵینەوەکان لە کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ڕاپۆرتی ڕەئیسی


May 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - دەستەی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، هێلیکۆپتەرەکەی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم رەئیسی لە دوای تێکشکانی ئاگری گرتوە، لە دوای دۆزینەوەی هێلیکۆپتەرەکەش هیچ شوێنەوارێکی گولـلە یان تەقەمەنی بە پارچەی فڕۆکەکەوە دەرنەکەوتوە.
 
ناوەندی پەیوەندییەکانی دەستەی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران راپۆرتی یەکەمی لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوە لە هۆکاری روداوی تێکشکانی ئەو هێلیکۆپتەرە بڵاوکردەوە کە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆمار و شاندی یاوەری دەگواستەوە.
دەقی راپۆرتەکە بەم شێوەیەیە، گەلی ئێران ئاگادار دەکەنەوە کە شاندی باڵای دەستەی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ لێکۆڵینەوە لە روداوی تێکشکانی ئەو هێلی کۆپتەرەی سەرۆک کۆماری دەگواستەوە، لە رۆژی دوشەممە کاتژمێر 5:30ی بەرەبەیان بەرەو شوێنی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە بەرێکەوتن و لە کاتژمێر 9:00ی هەمان رۆژ گەیشتن.
ە راپۆرتەکە ئاماژە بەوەشکراوە، زانیاری زۆر لە بواری جیاوازی تەکنیکی و گشتی کۆکرانەوە کە ئەگەری هەیە پەیوەندی بە روداوەکەوە هەبێت، هەندێک لە زانیارییەکانیش پێویستی بە کاتی زیاترە بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەسەر ئاشکرا بکرێت.
 
ئەو حاڵەتانەی لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوە لێی دڵنیاییە بریتین لە:
1. هێلیکۆپتەرەکەی رەئیسی لە رۆیشتن بە رێرەوی راست بەردەوام بوە و لە رێرەوی گەشتی تایبەت بە خۆی لاینەداوە.
 
2.  پێش نزیکەی خولەکێک و 30 چرکە لە روداوەکە، کاپتنی هێلیکۆپتەرەکەی رەئیسی پەیوەندی بە دو هێلیکۆپتەرەکەی دیکەوە کردوە.
 
3. هیچ شوێنەوارێکی گولـلە یان تەقەمەنی بە پارچەی هێلیکۆپتەرەکەوە بەدی نەکراوە.
 
4. دوای ئەوەی هێلیکۆپتەرەکەی رەئیسی بەر زەوی کەوتوە ئاگری گرتوە.
 
5. بەهۆی ئاڵۆزی ناوچەکە، تەم و نزمبونەوەی پلەی گەرما، پرۆسەی گەڕان بەدوای هێلیکۆپتەرەکە بە درێژایی شەو بەردەوامبو، لە بەرەبەیانی رۆژی دوشەممە کاتژمێر 5:00ی بەیانی بە هاوکاری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێران، شوێنی روداوەکە دۆزرایەوە، هێزەکانی بەدواداچونی زەمینی لە ئێستادا لەو شوێنەن.
 
6. هیچ حاڵەتێکی گوماناوی لە گفتوگۆکانی تاوەری گەشتە ئاسمانییەکان و تیمی فڕۆکەوانی بەدی نەکراوە.