گرووپی شاخەوانی ئایەندە تبلۆی زانیاری نوێ پێشکەش بە لووتکەی نیڵ دەکات
(0) /
زایەڵە ـــ دانانی تابلۆی زانیاری نوێ لەسەر لووتکەی نیڵ بە بەرزایی 1535 مەتر، لە لایەن گرووپی ئایەندە بە بەشداری چەندین گرووپی شاخەوانی دیکەوە ئەنجام درا.
دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی ئایەندە: بە بەشداری نزیکەی 100 کەس لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان و ئامادەبوونی نوێنەرانی تۆڕی شاخەوانیی کوردستان و گروپەکانی سەر بە یەکێتی شاخەوانی کوردستان و فیدراسیۆنی کوردستان، تابلۆی زانیاری نوێمان دانا لەسەر لووتکەی نیڵ.
بەشی ڕاگەیاندن وتیشی: خۆشحاڵ بووین و سوپاس بۆ ئامادەبوونی
ئەم بەڕێزانە کە بەشداربوون :
1-نوێنەرانی تۆڕی شاخەوانیی کوردستان بەڕێزان ( کاک ئیدریس مام والی و کاک یاسر و مامۆستا بەهار کارگەچی)
2- گروپی شاخەوانی گۆیژە
3- گروپی شاخەوانی ئاسۆس
4- دەستەی شاخەوانی ئەژدیها
5- گروپی شاخەوانی بەهار
6- گروپی شاخەوانی هەیان
7- گروپی شاخەوانی هەڵۆکانی کەرکوک
8- گروپی شاخەوانی گەنجانی کەرکوک
9- دەستەی شاخەوانی نەورەس
10- گروپی شاخەوانی لاوانی لوتکە
11- گروپی شاخەوانی ئاژداخ
12- گروپی شاخەوانی لەگەڵ ئەڤین
13- گروپی چیاوانی سلیمانی
بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: شایەنی باسە چالاکی پێشکەشکردنی سوپاسنامە و چوکلێت بەشین بە گروپە ئامادەبووەکان و هەندێک کەسایەتی گرنگ بەخشرا،
هەروەها چالاکی هاوخەمی و هاوسۆزی و دوعای خێر بۆ کۆچکردووانی ڕۆژی 03-05-2024 لە ناوچەی قەرەداغ و دەربەند مەسوران پێشکەشکرا و وێنەکان چرکێنرا،، هیوادارین دوا ناخۆشی کەس و کارو سەرجەم شاخەوانان بێت.
بەشی ڕاگەیاندن لە کۆتاییدا ڕایگەیاند: ئەم تابلۆیە لەلایەن گروپی شاخەوانی ئایندە پێشکەشە بەسەرجەم شاخەوانان لە کوردستان بێ جیاوازی.
تێبينيێك بنێرە: