گەشتی تایبەتی تیمی شاخەوانی چەرموو ئەمجارە بۆ بەرزاییەکانی قولەڕەش ئەنجام درا
(0) /
زایەڵە ـــ گەشتی تیمی تایبەتی گرووپی شاخەوانی چەرموو ئەمجارە بۆ لووتکە جوانەکەی شاخی قولە ڕەش لە ناحیەیی تەکیە دیارە ئەنجام درا.
بەشی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی چەرموو: دیارە لووتکەی شاخی قولەڕەش یەکێکە لەلوتکە بەرزەکانی زنجیرە شاخی بازیان بە بەرزی ١٤٤٠مەتر لە ئاستی دەریاوە و ئەڕوانێ بەسەر سنوری قەزایی چەمچەماڵ و تەکیە و شوان و بازیان و ئاغجەلەر و بەهۆی گرنگی شاخەکە یەکێکە لە ناسراوترین لووتکە شاخەکانی سنوری قەزایی چەمچەماڵە هەربۆیە گرووپی شاخەوانی چەرموو بۆیەکەمجار توانی لەبەرواری ٢٠-٥-٢٠٢٢تابلۆی زانیاری لەسەر جێگیربکات. و بەو هۆیەوە دەیان گرووپ لەناوچە جیاوازەکانی کوردستان سەردانیان کردووە ئەمڕۆیش وەک گرووپی چەرموو گەشتەکەمان تایبەت کردەوە بەو لووتکەی شاخەوە.
بەشی ڕاگەیاندن گوتیشی: بەرەبەیانی کاتژمێر 5 دەستمان بە ڕوێشتن کرد و پاش خواردنی نانی بەیانی و پشوویەکی کورت تا لووتکەی شاخی قولەڕەش ڕێپێوانمان کرد و هەموو ئەندامان بەسڵامەتی گەڕانەوە بۆ خاڵی دەستپێک.

تێبينيێك بنێرە: