گەشتی شاخی ماکوان لە لایەن گرووپی دۆستانی هەڵەبجە
(0) /
زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی دۆستانی هەڵەبجە گەشتێکی شاخەوانی سازدا بۆ سەر شاخی ماکوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بەشی ڕاگەیاندنی گرووپی دۆستانی هەڵەبجە: گرووپەکەمان گرووپی شاخڕەوی دۆستانی هەڵەبجە گەشتێکی شاخڕەوی ئەنجامدا بۆ شاخی ماکوان بەرزی (2632م ) لەسنووری شارۆچکەی باینگانی نزیک شاری پاوەی ڕۆژهەلاتی کوردستان.
بەشی ڕاگەیاندن وتیشی:زۆر سوپاس و دەست خۆشی ئاڕاستەی شاخڕەوی بەتوانای باینگان (کاک ئەمیری ڕاز ) دەکەین کە ڕێبەری گەشتەکەمانی کرد. هەروها پێویستە ئاماژەش بە کارمەندانی مەرزی تەوێڵە بکەین و دەستخۆشی و سوپاسیان ئاڕاستە بکەین بە شێوەیەکی زۆر جوان بەڕێیان کردین لەکاتی ڕۆشتن و هاتنەوەدا لەماوەیەکی زۆر کەمدا بەجوانترین شێوە کارە یاساییەکانیان بۆ جێ بەجێ کردین.
سوپاس بۆ خوای گەورە ڕۆژ شەممە 6/1 بەسەلامەتی گەشتینەوە هەڵەبجە.
تێبينيێك بنێرە: