لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە گەڕەكی بەردەسوور بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە كەسێك گیانیلەدەستدا.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان شەوی ڕابردوو ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا كراون لە گەڕەكی بەردەسووری قەزای كەلار لە هاوڵاتییەكی داوە و بەسەختی برینداریكردووە و دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو كەسەی گیانیلەدەستداوە، لەدایكبووی ساڵی 1977بووە لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێكردووە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: