دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیاران دەست پێدەکات
(0) /
زایەڵە ـ بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هەر جووتیارێک گەنمی رادەستی سایلۆکان کردبێت، دەتوانێت بچێت چەکی پارەکەی وەربگرێت.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، پێشتر حکومەتی عێراق بڕی شەش ملیار دیناری بۆ پارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان ناردووە و کە سێ ملیار دیناری بۆ پارێزگای سلێمانییەوە سێ ملیار دینارەکەی دیکەش بۆ پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکە.
ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ لە سلێمانی و دهۆک پارەکە دابەشدەکرێت، هەر جووتیارێک لە رۆژانی رابردوو گەنمەکەی رادەستی سایلۆکان کردووە یاخود ئەمڕۆ رادەستی دەکات، دەتوانن بچێت چەکی پارەکەی وەربگرێت.
وتیشی، لە هەولێر کێشەیەکمان هەیە کە تاوەکو ئێستا بانکێک بۆ پێدانی پارەکە بە جووتیاران دیارینەکراوە، بەڵام لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو کێشەیە چارەسەردەبێت و بانکێکی بۆ دیاری دەکەین و جووتیارانی هەولێریش دەتوانن پارەکەیان وەربگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ناردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە بەغدادەوە بەردەوام دەبێت و سەرجەم جووتیاران پارەی گەنمەکانیان وەردەگرن.
ئەمساڵ بەغداد بڕی 700 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت، بۆ هەر تۆنێک 850 هەزار دیانر دەدرێت بە جووتیاران.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: