لە دوو رووداوی هاتوچۆدا سێ كەس گیانیانلەدەستدا
(0) /
زایەڵە - بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو ڕووداوی هاتووچۆ لەسنووری خورماتوو ڕوویاندا و بەهۆیانەوە سێ كەس گیانیانلەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، یەکێک لە رووداوەکان لەسەر ڕێگەی كەركووك - بەغداد لەنێوان ئۆتۆمبیلێكی بارهەڵگر و تاكسێكی ڕوویداوە، لە ئەنجامدا شۆفێری تەكسیەكە گیانیلەدەستداوە.
هاوکات، رووداوی دووەم لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری بارهەڵگر لە ڕێگای كفری- خورماتوو ڕوویداوە و لە ئەنجامدا شۆفێری یەكێك لە ئۆتۆمبیلەكان كە خەڵكی كفریە دەستبەجێ گیانیلە دەستداوە شۆفێرەكەی دیكەش خەڵكی حەویجەیە بە سەختی برینداربووە پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: