دوای جەژن چەکی پارەی گەنم بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە گەنم جوتیار


Jun 15, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ دوای جەژن چەکی پارەی گەنم بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشی دووەمی چەکی پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووە و دوای جەژن دەست بە رێکارە کارگێڕییەکان دەکرێت و لە نزیکترین کاتدا بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە، 10 ملیار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی، شەش ملیار دینار بۆ پارێزگای هەولێر و چوار ملیار دینار بۆ پارێزگای دهۆکە.
کامەران کەریم