کچە کوردێک دەگاتە یەکێک لە چیا بەرزەکانی زنجیرە چیاکانی ھیمالایا
(0) /
زایەلە ــــ کچە کوردێکی شاخەوان وخەڵکی سلێمانی و دانیشتووی سوید توانیویەتی سەرکەفێت بەسەر یەکێک لە شاخە 6 هەزار مەترییەکانی هیمالیا.
"سۆما بانیخێڵانی"، کچە شاخەوانێکی کورد، دانیشتووی وڵاتی سوید، دوای گەشتێکی سەخت و تاقەت پڕووکێن، توانی بگاتە یەکێک لە لوتکە بەرزە شەش ھەزارییەکانی زنجیرە چیای ھیمالایا لە وڵاتی نیپاڵ. لوتکە چیای "ئایلەند پێیک"- Island peak.
لوتکەی ئایلەند پێیک- Island peak، ٦١٦٥مەتر بەرزە لە ئاستی دەریاوە و کەوتووەتە سنووری ناشناڵ پارکی "ساگارماتا" لە ناوچەکانی زنجیرە چیای ھیمالایا لە ڕۆژھەڵاتی وڵاتی نیپاڵ. ئەو شاخە بە تولە ڕێگای دوور و درێژ و ھەوراز و نشێوی سەخت و ئەستەم، ھەروەھا بۆنی تیک و درزی بەفر و سەھۆڵی قووڵ و بێ بن، لەگەڵ تاڤگەی سەھۆڵینی بەرز ناسراوە کە لەسەر ڕێگای گەیشتن بە لوتکە، شاخەوانان پێویستە ئەو سەختییانە تێپەڕێنن.
ئەو گەشتە شاخەوانییە لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ٢٠٢٤ و لەگەڵ گرووپێکی شاخەوانیی سویدی ئەنجام دراوە. خاڵی سەرنج ڕاکێش لێرەدا ئەوەیە، ھەموو ئەندامانی تیمەکە نەگەیشتوونە سەر لوتکە شاخی ئایلەند پێیک، بەڵکوو تەنھا چەند کەسێک بە لوتکە گەیشتوون و سۆمای شاخەوانیش یەکێک بووە لەوانەی گەیشتووە بە لوتکە. دوای گەڕانەوەشیان لە لوتکە، لەلایەن فیدراسیۆنی شاخەوانیی نیپاڵەوە، بەڵگەنامەی سەرکەوتن و گەیشتن بە لوتکەی "ئایلەند پێیک" بە شاخەوانە سەرکەوتووەکان بەخشراوە.
شایانی ئاماژە پێدانە کە، سۆما دانیشتووی وڵاتی سویدە و ساڵانێکی زۆرە لەو وڵاتە نیشتەجێیە و بەشی یاسای لە ئەمریکا و ھیندووستان خوێندووە و تەواو کردووە. "بانیخێڵان"یش گوندێکی جوان و خنجیلانەی دەڤەری"دەربەندیخان"ە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و بەھۆی ئەوەی کەسوکارەکەی خەڵکی ئەو گوندەن، ئەو نازناوەی بۆخۆی داناوە.
بەشی ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان.

تێبينيێك بنێرە: