کوڕێکی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی کۆچی دواییکرد

(0) / / کردستان / زایەڵە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی


Jun 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نووسینگەی شێخ نەهرۆ كەسنەزانی بڵاویكردەوە كە كوڕە گەورەكەی شێخ نەهرۆ كەسنەزانی گیانیلەدەستدا.

نووسینگەی شێخ نەهرۆ كەسنەزانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە بەداخ و پەژارە و دڵێكی پڕ لەخەم و رازیبوون بە قەدەری خوای میهرەبان، هەواڵی كۆچی دوایی (محەمەد كوڕی دكتۆر شێخ نەهــرۆ كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی قادریی كەسنەزانی رادەگەیەنین كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان گەڕایەوە بەردەرگای سۆز و ڕەحمەتی پەروەردگار.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەو بۆنە خەمناكەوە، سەرەخۆشی لە شێخ نەهرۆ كەسنەزانی و تەواوی پەیڕەوكارانی تەریقەتی قادریی كەسنەزانی دەكەین.