سەرۆك کۆمار و هەڵسوڕێنەری کاروباری سەرۆکایەتی ئێران بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزباییان ئاڵوگۆڕ کرد

(0) / / عراق / زایەڵە ئێران عێراق


Jun 16, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ نوسینگەی  ڕاگەیاندنی  سەرۆک کۆماری  عێراق ئاشکرایکرد، سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید، ئەمڕۆ یەکشەممە 16-6-2024 لەگەڵ د.محەمەد موخبر هەڵسوڕێنەری کاروباری سەرۆك کۆماری ئیسلامیی ئێران بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزباییان ئاڵوگۆڕ کرد.

لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، هەردوو سەرۆك هیوایان خواست هەردوو گەلی عێراق و ئێران لە ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانیدا بژین.

هەروەها جەختیانکردەوە لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی کارکردن بۆ پەرەپێدان و بەهێزکردنیان لەبوارە جێ بایەخە هاوبەشەکاندا بەمەبەستی بەدیهێنانی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و پتەوکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگی دووقۆڵی بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکەدا.

کامەران کەریم