![کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکە برینداربوون](/files/blog/blog-1718559180XPD.jpg)
کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکە برینداربوون
(0) /
زایەڵە - قائیمقامی کۆیە، رایگەیاند، لەنێوان دوو خاوەن کەپری گەشتیاریی سماقوڵی شەڕ روویدا و کوژراو و بریندار هەن.
تاریق حەیدەری، قائیمقامی کۆیە رایگەیاند، لەنێوان دوو کەس کە خاوەنی کەپری گەشتیارین لە سماقوڵی و دراوسێی یەکن، شەڕ و پێکدادان روویداوە و بەو هۆیەوە کەسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەش کرد، دۆخی تەندروستیی بریندارەکان باشە، و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
لەبارەی هۆکاری رووداوەکە، قائیمقامی کۆیە رایگەیاند، شەڕەکە بەهۆی کاری رۆژانەی ئەو دوو کەسەوە روویداوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: