زیاتر لە دوو ملیۆن موسڵمان ئەمساڵ بوونە حاجی

(0) / / جهان / زایەڵە موسڵمان حاجی کوردستان مەککە


Jun 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ڕۆژی شەممە، حاجییانی ماڵی خوا لە کێوی عەرەفات وەستان و دواتر چوونە موزدەلیفە، لەپاش نزا کردن لە موزدەلیفە، بەردیان بۆ ڕەجم کردنی شەیتان کۆکردەوە.

لە نیوەی شەویشەوە حاجییان بە شێوەی کاروان نزیکەی سێ ملیۆن و نیو کیلۆمەتریان بەپێ بڕی و لە ناوچەی جەمەرات حەوت بەردیان گرتە شەیتانی گەورە.

دوای ڕەجم کردنی شەیتان حاجییان بەپێ گەڕانەوە بۆ کەعبە و تەوافیان کرد و لە پاشان سەریان تاشی و کۆتاییان بە ئیحرام ھێنا.

بەم شێوەیەش حاجییانی ماڵی خوا بۆ ئەمساڵ کە ژمارەیان زیاتر لە دوو ملیۆن کەسە، ئەرکانەکانی فەریزەی حەجیان بەجێھێنا و بوونە حاجی، بەشێکیش لە حاجییان بۆ نوێژی بەیانی و نوێژی جەژن لە کەعبە مانەوە.

کامەران کەریم