هاتووچۆ ئاماری ڕووداوەکانی ڕۆژانی جەژنی بڵاوکردەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هاتوچۆ هەولێر


Jun 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە رۆژانی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند.
لەم ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەکی زۆری گەشتیار بە ئۆتۆمبێلی تایبەتیی خۆیان لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە سەردانی شاری هەولێریان کردبوو، بەڵام لەهەرچوار رۆژی جەژنی قوربان، تەنیا سێ رووداوی هاتووچۆ لای ئێمە تۆمارکراوە، هێلکارییان بۆ کراوە، خۆشبەختانە هیچ کەسێک بریندار نەبووە و کەسیش گیانی لەدەست نەداوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچوۆی هەولێر باسی لەوەکردووە، ئامارەکە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە رێژەی رووداوی هاتووچۆ لە شاری هەولێر تا "ئاستێکی باش" روو لە کەمبوونەوەیە.

کامەران کەریم