لە هەولێر پێشوازی لە شاندێكی شاخەوانانی ئێران کرا
(0) /
زایەڵە ـــ دوێنێ چوارشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٤/٦/١٩ لە شاری هەولێر پێشوازی لە شاندێکی شاخەوانی ئێرانی کرا
بە ئامادەبونی ھەر یەك لە :
بە رێز ( هێمن امین منسور ) سکرتێری فیدراسیۆن
بەڕێز ( بیستون سالح ) بەرپرسی چالاکیکانی فیدراسیۆن
بەرێز ( محمد بابان ) سەرۆکی ناوەندی هەولێر
بەرێز ( دانیاڵ دۆسکی ) سەرۆکی ناوەندی سۆران پێشوازیان کرد ، لە چەند شاخەوانیکی ووڵاتی ئێران، کە بە سەرپەرشتی ، بەرێز ( مجید دڵنەوا ) ئەندامی باڵای ئەنجومەنی فیدراسیۆنی شاخەوانی ئێران بەرپرسی بەشی سكای ڕەنین چەند رۆژێکە لە کوردستانن ، بەمەبەستی گەشتی ، چیایی هەڵگورد , هاتبونە کوردستان .
پاش دیدار وگفتوگۆ لە سەر چەند پرسێكی شاخەوانیی بڕوانامەی سەرکەوتن ، بۆ لووتکەی چییای هەڵگوردیان پێ بەخشرا , کە لە ڕۆژی سێ شەممە رێکەوتی٢٠٢٤/٦/١٨ توانيان بگەنە لووتکەی چیایی هەڵگورد .
فیدراسیۆنی شاخەوانیی كوردستان .
تێبينيێك بنێرە: