ئومێد خۆشناو: ئەو کەسەی قەیسەریی هەولێری سووتاند، دەستگیر کراوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر کوردستان


Jun 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کاتێک بازاڕی قەیسەریی هەولێر سووتا، ڕۆژێک دواتر،  مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم  سەردانی قەیسەریی کرد و ئێمەی لە دامەزراوە پەیوەندارەکان ڕاسپارد کە بەزووترین کات دەست بە نۆژەنکردنەوەی بەشە سووتاوەکەی بکەین.
وتیشی: ئێمە بە تەندەر پڕۆژەکەمان ڕاگەیاند بۆ ئەوەی بەخێرایی پرۆسەی نۆژەنکردنەوەکە دەست پێ بکرێت، بەوهۆیەوەش پرۆژەکە بە دوو کۆمپانیا درا، تاوەکو بتوانن بە باشترین شێوە و لەزووترین کاتدا بازاڕەکە نۆژەن بکرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، هەردوو کۆمپانیاکە، ڕۆژێک دوای وەرگرتنی تەندەرەکە دەستیان بە کارەکانی خۆیان کرد، ئێستا پرۆسەکە زۆر بەخێرایی بەڕێوە دەچێت و سێ شفت کاری تێدا دەکرێت هەروەها لە ڕۆژانی پشووشدا کاری تێدا دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەنجامدەری سووتانی بازاڕی قەیسەری دەستگیرکرایە لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا تەواوی چیرۆکەکە بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا دەکەین".

شەوی (5ـی ئایاری 2024) ئاگرێك لە بەشێکی بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و دوای چەند کاتژمێرێک لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێرەوە کۆنترۆڵ کرا.

کامەران کەریم