چارەنووسی مووچەی مانگی 8 و 9 یەكلادەكرێتەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە کوردستان


3 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەپێی ئەو زانیارییانەی بە زایەڵە دراون، هەفتەی داهاتوو هەرێم و بەغداد بڕیاری كۆتایی لەسەر چارەنووسی مووچەی مانگی 8 و 9  دەدەن و سەرجەم ئەو سەرنج و تێبینییانەی لەسەر لیستی مووچە هەبوون یەكلادەكرێنەوە.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، وەفدێكی هەرێم بۆ گفتوگۆكردن و یەكلاكردنەوەی مووچەی هەردوو مانگی 8 و 9 سەردانی بەغداد دەكەن و تێبینییەكانی بەغداد لەسەر لیستی مووچە یەكلادەكرێتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە سەردانی وەفدەكەی هەرێم بۆ بەغداد بەدواداچوون بۆ كۆی بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئابوریی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكرێت.

کامەران کەریم